لێدوانێك لە پارێزگاری هەولێرەوە سەبارەت بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان


پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكانی داداگای فیدڕاڵی ئەوەندەی سیاسین ئەوەندە یاسایی نین، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چۆن بێت، ئەوان پابەندی دەبن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بڕیارەكانی ئێستا و پێشوی دادگای فیدڕاڵی ئەوەندەی بڕیاری سیاسین ئەوەندە بڕیاری یاسایی نین و وتی "بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان چاوەڕێی راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمین بۆ ئەوەی بزانین بە چ جۆرێك مامەڵە لەگەڵ ئەو بڕیارە بكەین و راسپاردەی حكومەتی هەرێم چۆن بێت پابەندی ئەوە دەبین."

دوێنێ دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دەبێت ئەندامەگانی مووچەی پێنج ساڵی رابردووشیان بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێننەوە.





PM:02:46:25/09/2023