پارێزگاری هەولێر: ٢٥ـی ئەیلوول رۆژێکی مێژووییە و لە یادی هەموو کوردێکدا دەمێنێتەوە

پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە بڵاوكراوەیەكدا لە هەژماری خۆی ڕایگەیاند،" ئەمرۆ هاوڵاتییان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و خۆشی دەربڕین گوزارشتیان لە دڵخۆشی خۆیان بۆ ئەو یادە مەزنە دەربڕی".

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٣،  بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر،بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و لە بەردەم قەڵای هەولێر کەرنەڤاڵێکی فراوانی جەماوەری بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو و هاوڵاتییان بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و خۆشی دەربڕین گوزارشتیان لە دڵخۆشی خۆیان دەربڕی. 

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند،"٢٥ـی ئەیلوول رۆژێکی مێژووییە و لە یادی هەموو کوردێکدا دەمێنێتەوە".

بەو بۆنەیە لە پارێزگای هەولێر ئاڵایەکی کوردستان کە درێژییەکەی٢٤٠ مەترە و پانییەکەی ٤٠ مەتر بوو لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە سەر قەڵای هەولێر هەڵکرا.

ئەوە لە کاتێکدایە، پرسی ریفراندۆم جگە لە پارتی لەلایەن زۆرێک لەحزبەکان و رای گشتتیەوە لەمڕۆدا رەتدەکرێتەوەو بە هۆکاری زۆرێک لە کێشەکانی ئەمڕۆی هەرێمی دەزانن.



PM:11:03:25/09/2023