بەرشەلۆنە هەموو هەوڵێکی بۆ یاریزانێکی بەرازیلی چڕکردەوە

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکرای دەکات، بەرشەلۆنە هەموو شتێک دەکات لە پێناو گواستنەوەی مۆسکاردۆی یاریزانی بەرازیلی.

 بە قسەی رۆژنامەکە بەرشەلۆنە بەهۆی بارودۆخی داراییەوە، دەبێت دەستپێشخەری بکات و دەرفەتەکە بقۆزێتەوە بۆ گواستنەوەی مۆسکاردۆ، یاریزانی یانەی کۆرینتیانسی بەرازیلی و  دیکۆ لە مانگی ئایار و حوزەیرانی ڕابردوودا هەوڵی دابوو گرێبەست لەگەڵ یاریزانە تەمەن 18ساڵە بەرازیلیەکە بکات.

هەروەها  بیرۆکەی یانەکە ئەوەیە کە پرۆسەی گرێبەستەکە خێراتر بکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا نرخەکەی بەرز نەبێتەوە.

مۆسکاردۆ بەرازیلیەو تەمەنی 18ساڵەو لە هێڵی ناوەند یاری دەکات.



AM:11:53:04/10/2023