ئەمەریکا کەشتیەکی فڕۆکە هەڵگری بۆ کۆمەکی ئیسرائیل بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەراست بەڕێکرد

هێشتا ئاکامە مەترسیدارەکانی هێرشەکەی فەلەستینییەکان بۆ سەر ئیسرائیل لە سەرەتادایەو، پلانی سەربازی ئیسرائیل ئاشکرا نەبووە، ئەمڕۆ وەزیری بەرگری ئەمەریکا ناردنی کەشتییەکی گەورەی فڕۆکە هەڵگری بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند.

ئەمڕۆ ٨ ی تشرینی یەکەم لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، کە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی USS Gerald Ford بە بەرەو ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەڕێخستووە، لەکاتێکدا ئیسرائیل خۆی بۆ هەڵمەتێکی بەرفراوان دژی حەماس لە کەرتی غەززە ئامادە دەکات. 

ئەوە لە کاتێکدایە کە جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رۆژی یەک شەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی ئاگادارکردەوە، کە یارمەتییە زیادەکانی ئەمریکا لە ڕێگەدان بۆ ئیسرائیل و "لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر بەدوای خۆیدا دێنێت".

بەپێی بەیاننامەی کۆشکی سپی سەبارەت بەو پەیوەندییە. بایدن و ناتانیاهۆ تاوتوێی هەوڵەکانیان کرد بۆ ئەوەی هیچ ڕکابەرێکی دیکەی ئیسرائیل سوود لە دۆخەکە نەقۆزێتەوە.( بەبێ ناوهێنانیان مەبەستی ئێران و هاوپەیمانەکانیەتی لەناوچەکەدا).

تا ئێستا پلانی سەربازی تەواوی  ئیسرائیل بۆ پەرچدانەوەی هێرشەکەی حەماسی فەلەستینی ئاشکرا نەبووە، هەر ئەمشەویش ئەو وڵاتە رایگەیاند لەو هێرشەدا ٧٠٠ سەرباز و مەدەنی وڵاتەکەی کوژراون. 



PM:10:23:08/10/2023