هۆشداری لە دروستبوونی شەپۆلێکی خۆڵبارین لە ناوچەکانی عێراق دەدرێت

کەشناسێکی دیاری عێراق هۆشداری لە دروستبوونی شەپۆلێکی خۆڵبارین لە ناوچەکانی عێراق لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا دەدات.

سادق عەتیە شارەزای بواری کەشناسی لە عێراق، ئەمڕۆ هەینی لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند" لە ڕۆژی یەکشەممە تا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕوو لە شارەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست و سەنتەری وڵات و هەندێک ناوچەی باکوور دەکات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم شەپۆلی تۆز و خۆڵە کاریگەری لەسەر دابەزینی مەودای بینین هەیە و چڕی پیسکەرەکان لە بەرگەهەوادا زیاد دەکات. 

جەختیشی لەوە کردەوە کە "پێویستە هاوڵاتییان بە وریای و ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرنەبەر". 


PM:03:31:13/10/2023