سەڵاح بۆ خولی سعودیە و لیڤەرپوڵ جێگرەوەی دیاری کردووە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، یانەی لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی جێگرەوە دەدات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئامادەنەبوونی محەممەد سەڵاحی هێرشبەری میسری، کە بەم نزیکانە دەچێتە خولی سعودیە.

 لیڤەرپوڵ هەوڵدەدات قەرەبووی ئامادەنەبوونی سەڵاح بکاتەوە لەگەڵ یەکێک لە یاریزانە دیارەکان لە ئەوروپا، و لە خولی ئەڵمانیاوە بە تایبەتی. 

 ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لیڤەرپوڵ  ڕازی دەبێت دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت، کە پێشتر ئۆفەرێکی بە بەهای 150 ملیۆن پاوەنی وەرگرتبوو، لەلایەن یانەی لیڤەرپوڵەوە ڕەتکرایەوە.

بە قسەی رۆژنامەکان  لیڤەرپوول ئامادەیە ئۆفەرێکی پێوانەیی پێشکەش بکات بۆ ئەوەی یاریزانە ئەڵمانیەکەی بایرن میونشنی پێبگوازێتەوە کە لیرۆی سانێی ئەڵمانیە، بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ.


PM:02:32:15/10/2023