گۆرانیبێژی لاوی کورد هەردی سەلامی وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاوکردەوە.
هەردی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" خۆشی راستەقینە ئەو کاتەیە دایکت دێت و بەرهەمەکەت دەبینێت".
هەردی سەلامی لە ساڵی (١٩٨٧) لە سلێمانی لەدایكبووە و خاوەنی چوار براو سێ خوشكە، دەرچووی بەشی شانۆیە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان، دواتر دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەند ساڵێکە ژیانی هاوسەری لەگەڵ پەریسا موکری پێکهێناوە.
هەردی سەرەتا کاری دەرهێنانی کردووە و چەند ساڵێکیشە سەرقاڵی گۆرانییە و لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە.