لە ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە ناوچەکانی قەسری شیرین و سەرپێلی زەهاوی رۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا. 

سیروان ساڵح شارەزای بواری کەشناسی و بومەلەرزە، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤.٣) پلەی رێختەر ناوچەکانی نێوان سەرپێڵی زەهاو و قەسری شیرینی رۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بومەلەرزەکە لە قوڵایی (١٣) کیلۆمەتر بووە و چەقی بومەلەرزەکەش لە دووری (٥٣) کیلۆمەتر لە ناوەندی قەزای کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان بووە.

سێ رۆژ پێش ئێستاش لە پارێزگای هەرمزگانی باشووری کۆماری ئیسلامی ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٥.٧) پلەی رێختەر ڕوویدا.  


PM:05:40:21/10/2023