فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای پاسداران ئه‌میر عه‌لی حاجی رایگه‌یاند" قاسم سلێمانی به 70 كه‌سه‌وه نه‌یهێشت شاری هه‌ولێر بكه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانی داعش".
ئه‌میر حاجی عه‌لی فه‌رمانده‌ی هێزه ئاسمانییه‌کانی سووپای پاسداران له چاوپێکه‌وتنێک له گه‌ڵ که‌ناڵی 2 ی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد ئه‌گه‌ر قاسمی سلێمانی نه‌بوایه داعش هه‌رێمی کوردستانی داگیر کردبوو.
ئه‌و وتیشی "ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی که گورزی ئاسمانی له بنکه‌کانی داعش له عێراق و سوریا ده‌وه‌شێنن، خۆیان نمایش ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن با هاوشێوه‌ی ئێران کۆمه‌کی عێراق به هێزی وشکانی بکه‌ن".
له‌کاتی شه‌ڕی مه‌خمور و گوێردا که داعش هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له کۆنترۆڵکردنی هه‌ولێر ده‌کرد، سپی میدیا بڵاویکرده‌وه که تۆپخانه‌کانی ئێران رۆڵێکی گرنگیان بینی له به‌رگرتن له هێرشی چه‌کدارانی داعش و تێکشکاندنیاندا".