بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردوومان کرا

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٧ـی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٣، به‌ درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار و به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.

چەكدارانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاوی كردەوە" ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، ئامانجەكان ڕاستەوخۆ پێكراوە، هەروەها هێرشەكەش قوربانی لێ كەوتووەتەوە". 

ئەم هێرشە لە كاتێكدایە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا دوو كۆگای چەك و تەقەمەنی گروپەكانی سەربە ئێرانیان لە سووریا كردووەتە ئامانج.

ئەمریكا بڕیاریداوە هێزی زیاتر و فڕۆكەی جەنگی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات، بەمەبەستی پاراستنی هێزەكانی لە ناوچەكە، بە تایبەت لە عێراق و سووریا.



PM:03:09:27/10/2023