ئیسرائیل بەرپرسیارێتی ئاسایشی غەزە لە ئەستۆ دەگرێت

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، دوای کۆتاییهاتنی ململانێکان لەگەڵ حەماس لە غەززە، ئیسرائیل بەرپرسیارێتی گشتیی ئاسایشی غەزە بۆ ماوەیەکی نادیار دەگرێتە ئەستۆ.

نەتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (ئەی بی سی) ئەمریکیدا رایگەیاند" دوای کۆتاییهاتنی ململانێکان لەگەڵ حەماس لە غەزە، ئیسرائیل بەرپرسیارێتی گشتیی ئاسایشی غەزە بۆ ماوەیەکی نادیار دەگرێتە ئەستۆ و جارێکی دیکە دژایەتی خۆی بۆ هەر ئاگربەستێک لەگەڵ حەماس پێش ئازادکردنی بارمتەکان لەلایەن ئەم گرووپەوە ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا  نەتانیاهۆ وتی دەتوانرێت گفتوگۆ لەسەروەستانی مرۆیی بکرێت و جێبەجێ بکرێت". 

لەم چاوپێکەوتنەدا نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکرد،وەستانی مرۆیی دەتوانرێت تاوتوێ بکرێت و بەپێی بارودۆخەکە جێبەجێ بکرێت.

پێشتریش بژاردەی وەک ئیدارەی غەزە لە لایەن هێزەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سپاردنی بە هاوپەیمانی وڵاتانی عەرەبی و ڕادەستکردنی بە ڕێکخراوە فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا، یان تەنانەت دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن حکومەتی ئیسرائیلەوە، بابەتی ئەو وڵاتە بووە.



PM:08:38:07/11/2023