کاتی هاتنی ئەستێرە بەرازیلیەکە بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاشکرادەبێت

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بەوە کردووە، ناوەڕاستی مانگی تەمموزی ٢٠٢٤ وادەی هاتنی یاریزانە بەرازیلییەکەی پاڵمێراسە بۆ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کە هاوینی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵدا کردووە.

 ئەندریک بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ  مێرێنگێ هەیە کە ڕێگەی پێدەدات لەگەڵ هەڵبژاردەی  وڵاتەکەی بەشداری پاڵەوانێتی جامی کۆپا ئەمەریکای 2024 بکات، ئەمەش ڕەنگە گواستنەوەی بۆ یانەی شاهانە دوابخات ئەگەر بانگهێشتی ئەو پاڵەوانێتییە بکرێت  لە مانگی تەمموزی داهاتوودا.


 ئەندریک بۆ یەکەمجار لە پشووە نێودەوڵەتییەکانی ئێستادا بانگهێشتی بەرازیل کرا، ئەمەش وایکرد ئیدارەی یانەی شاهانە گرنگی بە وادەی هاتنی ئەو یاریزانە بدات بۆ ئەو یانەیە.

 جێگای ئاماژەیە ئۆڵۆمپیاد لە ٢٦ی تەمموزەوە دەستپێدەکات، و تا ١١ی ئابی ٢٠٢٤ درێژدەبێتەوە.


PM:06:21:13/11/2023