پزیشکێک دایک و باوکان لە مەترسی دەرمانی دژە بەکتریا ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی پەیامێک ئاڕاستەی دایکان و باوکان دەکات و تکایان لێدەکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، د.پشدەر عەبدوڵابەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایگەیاند، "بەبێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان بەهیچ جۆرێک دەرمانی دژە بەکتریا بەکارمەهێنن بۆ منداڵەکانتان لەکاتی تووشبوون بە پەتای وەرزیەکان چونکە زیاتر لە سەدا نەوەدو پێنجی هۆکاری پەتا وەرزیەکان ڤایرۆسین و پێویستیان بە دەرمانی دژە بەکتریا نیە".

ئەم دکتۆرە باسی لەوەشکرد، دەرمانی دژە بەکتریاکان چەندین ماک و لێکەوتەی خراپیان هەیە کە لەوانەیە لە داهاتوودا چەندین گرفتی تەندرووستی قورس بۆ منداڵەکەتان درووست بکات.


PM:02:59:14/11/2023