راهێنەری ئەرجەنتین یاریکردنی میسی دژی ئۆرۆگوای و بەرازیل یەکلاکردەوە

لیۆنێل سکالۆنی  راهێنەری ئەرجەنتین پێش یاری ئۆرۆگوایی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی2026 قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کردوو ئامادەیی میسی بۆ یاریەکە راگەیاند.

سکالۆنی وتی:"  لیۆ مێسی لێرەیە بۆ یاریکردن، کاتێک لەوێیە، بۆ یاریکردنە بەرامبەر ئۆرۆگوای و بەرازیل ئامادەیە بۆ یاریکردن، ئەگەر مێسیش ئامادەبێت هەمیشە یاری دەکات.

لەسەر بردنەوەی تۆپی زێڕین لەلایەن میسی سکالۆنی وتی:" زۆر لەو باسانە تێناگەم کە باس لە بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی مێسی دەکەن.  پێشبینی دەکەم خەڵک بیانەوێت مشتومڕ وروژێنن بەڵام پێموانییە هێشتا مشتومڕ هەبێت.  گرنگترین شت ئەوەیە کە خەڵاتێکی تری بەدەستهێنا و هەموومان پێمان وایە دادپەروەرانەیە  ئەو باشترینی جیهانە.

ئەمە سەرجەم لێدوانەکانیەتی لەسەر یاری ئۆرۆگوایی:

  دوای نیوەڕۆ بڕیار لەسەر پێکهاتەی یاریزانان دەدەم، بەشێوەیەکی گشتی ڕەنگە پێکهاتەکە دووبارە بێتەوە و یاریزانە ئاساییەکانیش لەخۆ بگرێت.

  سکالۆنی :

ماوەیەکە بەدوای پابلۆ مافیۆدا دەگەڕێین، ئاستی ئەو دەزانین و ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئەوەی لەوێ بێت و لەگەڵ ئێمە مەشق بکات، هەمان شت بۆ فرانسیسکۆ ئۆرتیگاش دەگوزەرێت.

  سکالۆنی :

"بە دڵنیاییەوە دەتوانرێت شێوازی یاریکردنی تیپەکە باشتر بکرێت، ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین، ئەوەی هەمیشە دەمانەوێت، بۆ ئەوەی هاندەران و یانەکە هەست بە تیپەکە و شێوازەکەی بکەن”.

  سکالۆنی :

"خۆشحاڵی و خۆشی و شادییە کە بتوانین ڕووبەڕووبوونەوە و ئاڵوگۆڕی سڵاو لەگەڵ مارسێلۆ بیلسا (ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بکەین🇺🇾).

  سکالۆنی :

ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆرۆگوای قورس دەبێت، ئێمە بەهای ڕاهێنەر مارسێلۆ بیلسا دەزانین و ئەو تیپانەی کە ڕاهێنەرایەتیان دەکات چۆن یاری دەکەن، ئەمە جگە لە کلتوری ئۆرۆگوای لە یارییەکاندا، لەم یارییەدا کۆنترۆڵی ئۆرۆگوای دەگۆڕین بۆ خاڵە بەهێزەکانیان.

سکالۆنی :

"هێشتا کاتێکی زۆر ماوە تا کۆپا ئەمریکا، با چێژ لەو یاریزانانە وەربگرین کە ئێستا هەمانە”.

  سکالۆنی:

"گرووپەکە بەڕاستی توانای خۆی نیشانداوە کە  بەرامبەر هەر ڕکابەرێک یاری بکەن”.

  سکالۆنی :

"ئەم تیپە ئامادەیە بۆ هەر بارودۆخێک، پێویستە هەمیشە ئامادەبین”.

یاریەکە بەرەبەیانی هەینی کاتژمێر3:00 ئەنجام دەدرێت،ئەمەش لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی2026دەبێت.




PM:08:30:15/11/2023