لە سنوری پارێزگای دهۆک بوومەلەرزەیەک ڕوویدا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بوومەلەرزەیەک لە نزیک سنووری عێراق و تورکیا لە پارێزگای دهۆک ڕوویدا. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردەوە" کاتژمێر (٢:٤١) خولەکی ئەمڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی (٣.٤) پله‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر و به‌ دوری (٢٠) كیلۆمه‌تر له‌ باكوری رۆژئاوای قه‌زای ئاكرێی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك و له‌ نێوان هه‌ردوو سنوری عێراق و توركیا رویداووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌ستی پێكراوه‌. 

بەپێی ئامارێکی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق، لە ماوەی مانگی رابردووشدا (٢٣) بومەلەرزە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و دەوروبەری روویانداوە. 


PM:06:05:16/11/2023