مامەڵەی خانوو و ئۆتۆمبێل لە دۆلارەوە بۆ دینار دەگۆڕێت

بڕیارە لە دهاتوویەکی نزیکدا مامەڵەکردنی خانوو و ئۆتۆمبێل لە دۆلارەوە بکرێت بە دینار.

نەوزاد غەفور, جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند "بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە، لە بەشێكی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و لە ناوخۆشدا لە جیاتی دۆلار باجی گومرگی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە بکرێت بە دینار".

 هەروەها رایگەیاندووە"وابڕیارە لە داهاتوودا بەشێك لە كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و كۆمپانیاكانی بواری وەبەرهێنان لەبری دۆلار مامەڵە بە دینارەوە بکەن".

وتیشی" بۆ جێبەجێكردنی تەواوی ئەو بڕیارە دەبێت سەرجەم مامەڵە داراییە ناوخۆییەكان بە دینار بێت لە جیاتی دۆلار".


ماوەیەکە نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار رووی لە دابەزین کردووە و بانکی ناوەندی چەند رێکارێکی بۆ بەزربوونەوەی نرخی دینار گرتۆتەبەر بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون . ئەم بڕیارەش بۆ جێگیرکردنی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دراوە.



PM:07:35:18/11/2023