تیپی داهاتووی مۆرینیۆ لە خولی سعودیە ئاشکرابوو

کەناڵی سکای سپۆرت دووپاتیکردەوە، خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی ڕۆمای ئیتاڵی، هاوینی داهاتوو دەبێتە یەکێک لە ڕاهێنەرەکانی خولی ڕوشنی سعودی.

 سکای هەڵسەنگاندنی بۆ  تیمە گەورەکانی سعودیە کردووە کە رەنگە ئەمانە یەکێک بن لە یانەی داهاتووی مۆرینیۆ:

 یانەی ئیتیحاد پێشتر گرێبەستی لەگەڵ گالاردۆ کرد.

 نەسر لەگەڵ کاسترۆ جێگیرەو دەمێنێتەوە.

 ڕەنگە ڕاهێنەری ئەلهیلال بێت ئەگەر ئەم یانە گەورەیە نەتوانێت پاڵەوانێتیەکی گەورە لەگەڵ خیسۆس بەدەستبهێنێت.

 هەروەها یانەی ئەلئەهلی نزیکترینە لە گرێبەستکردن لەگەڵ مۆرینیۆ لەبەر خراپی ئاستی ماتیاس جایسی ئەڵمانی.


PM:01:27:20/11/2023