سەعد ئەللزیز (جێگری سەرۆکی خولی پیشەگەری سعودیە): باس لە گواستنەوەی میسی دەکات لە هاوینی رابردوو دەڵێت :" لەگەڵ میسی دانوستانمان کرد و ئۆفەرێکمان بۆ پێشکەش کرد، بەڵام دانوستانەکان پەیوەستە بە پەسەندکردن یان ڕەتکردنەوە. وا مەزانە لە بازاڕدا بەتەنهایت، ڕاستە موچە گرنگە، بەڵام هەر لەسەرەتاوە پلانی هەبوو، ئۆفەرەکەمان دڵنیام باشترین بوو، 100% نارد بۆ ئەو یاریزانە.
بە قسەی (جێگری سەرۆکی خولی پیشەگەری سعودیە): ئێمە 100% هەوڵمان دا بۆ گواستنەوەی مێسی و ئۆفەرەکەمان باشترین بوو بۆی، بەڵام نەهات و ئێمەی رەتکردەوە.
بە قسەی میدیای ئەرجەنتین میسی بەهۆی خێزانەکەیەوە سعودیەی رەتکردەوەو ئەمریکاو یانەی میامی هەڵبژارد، پێشتر یانە سعودیەکە ئامادەبوو نزیکەی 500ملیۆن یۆرۆ بە میسی بدات.