دژە تیرۆر لە بارەی بۆردومانی فڕۆکەخانەی هەریرەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

دژە تیرۆری کوردستان ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە نیوەشەوی رابردوو چەند میدیایەکی میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئاماژەیان بۆ هێرشکردنە سەر فڕۆکە هەریر لە پارێزگای هەولێر کردبوو.

لەو روونکردنەوەی دژە تیرۆردا بڵاوکراوەتەوە" شەوی یەک شەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دەنگی تەقینەوەیەک لە بنکەی سەربازیی هەریر بیسترا، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هیچ هێرشێک ڕووی نەداوە".

فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە بنکەیەکی سەربازانی هاوپەیمانی دژە داعشی تێدا جێگیرە لە هەڵگیرسانی شەڕێ ئیسرائیل و فەلەستینەوە چەند جارێک رووبەڕووی هێرش بۆتەوەو، ئامانجێکی میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران بووە، بەڵام لە کۆتای هەفتەی رابردووە کە ئاگر بەست کرا لە فەلەستین، میلشیاکان ئەو هێرشانەیان راگرتووە.




AM:07:55:27/11/2023