سەرۆکی ڕێکخراوی UFC ستایشی نورماگۆمێدۆڤ دەکات

 دانا وایت، سەرۆکی ڕێکخراوە هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان (UFC)، ستایشی شەڕکەری ڕووسی، حەبیب نورماگۆمێدۆڤ، پاڵەوانی پێشووی ڕێکخراوەکەی کرد و وەک نموونەیەک بۆ گەنجانی ئەمریکی باسی کرد کە لە ئێستادا ئاستێکی "لاوازیان هەیە"  و رایدەگەیەنێت تیمەکەی حەبیب دەتوانێت لە ئێستادا کۆنترۆڵی ئەمریکا بکات.

دانا وایت لێدوانەکانی لە پۆدکاستێکدا لە کەناڵی (FULL SEND) لە یوتیوب، جەختی لەوە کردەوە کە تیپەکەی حەبیب دەتوانێت لە ئێستادا کۆنترۆڵی ئەمریکا بکات، بەتایبەتی کە یاریزانەکانی لەدایک بوون جیاوازن و بەشێوەیەکی جیاواز گەورە بوون و عەقڵیەتێکی جیاوازیان هەیە، لەکاتێکدا نەوەی ئەمریکی لاوازتر بووە.

 وایت لە بەیاننامەیەکی پێشوودا ڕایگەیاندبوو کە بڕیاری جێهێشتنی حەبیب نورماگۆمێدۆڤ لە (UFC) و وازهێنانی دڵی شکاندووە و پێی وایە زۆر شت پێشکەش دەکات و زۆر شت هەیە کە بیکات.

 دوای وازهێنانی، حەبیب لە ئێستادا چووە بواری ڕاهێنەرایەتی، و ( MMA Junkie )وەک باشترین ڕاهێنەری ساڵی ٢٠٢٢ هەڵبژێردراوە.


PM:06:56:30/11/2023