ئەمەریکا هێزو تەقەمەنیەکی زۆر دەگوازێتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان


 لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا هەڵکشانێکی گەورە لە دژی بنکەکانی ئەمریکا لەلایەن "مقاومەی ئیسلامی”ەوە ئەنجامدراوە، کە زیاتر لە ٤٠ هێرشبووە، هاوکات لەو ماوەیەدا ئەمەریکا ٤٢٠ بارهەڵگری گواستۆتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە" هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی” بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی لە سوریا، هەروەها ئۆپەراسیۆنی ناردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)و هەڵکوتانە سەر و دەستگیرکردن و ئەمنی جۆراوجۆر دژی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی ژێر کۆنترۆڵی "هەسەدە"، لەلایەن هاوپەیماننان و هەسەدەوە درێژەی هەیە.

لە مانگی تشرینی دووەمدا ٤٢٠ بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەر بە هاوپەیمانی گواستراونەتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان کە کەلوپەلی لۆجستی و سەربازی بوون، لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بە 11 وەجبە گوازراونەتەوە. 

رونگەی سوری باس لەوە دەکات لە کاتێکدا هێزەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سوریا بەردەوامن لە بەردەوامی هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناو خاکی سوریا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوە لە غەزە، لەگەڵ هەڵکشانێکی بێ وێنە، بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەکە ٤٠ هێرشی زەمینی و ئاسمانی کرد کە لەلایەن ئەو گروپانەوە ئەنجامدراوەو، زیانی ماددی و گیانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەوتووە.



AM:12:49:01/12/2023