لە سنووری پارێزگای نەینەوا ٩ چەکداری داعش دەستگیركران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت"  نۆ چەکداری داعش لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەستگیرکران کە بەپێی ماددەی ٤ی تیرۆر داواكراون". 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەڕێوەبەرایەتی هێزەكانی فریاكەوتنی پارێزگای نەینەوا، لە ڕێگەی كۆكردنەوەی زانیاری ورد، چەند ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە سنووری پارێزگای نەینەوا ئەنجامدا". 

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئۆپەراسیۆنانەکەدا ٩ چەکداری داعش دەستگیركران كە بەپێی "ماددەی ٤ی تیرۆر داواكراو بوون"، دواتر ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژە تیرۆری نەینەوا كران، بۆ ئەوەی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر کە لە ژێر ناوی جۆراوجۆردا كاریان بۆ چەکدارانی داعش كردووە.


PM:12:06:06/12/2023