لە سلێمانی حاڵەتەکانی لە دایکبوونی پێشوەختە لە زیادبووندایە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" حاڵەتەکانی لە دایکبوونی پێشوەختە لە زیادبووندایە، بەهۆی زۆر هۆکاری پەیوەست بە تەندروستی دایکەوە". 

پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی) ئامادە بوو ڕایگەیاند" نزیکەی (١٢.٥%)ی لە دایکبوون لە نەخۆشخانەکانمان منداڵی پێشوەختەن کە ئەم ڕێژەیەش زۆرە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکارەکانی زیادبوونی حاڵەتەکانی لە دایکبوونی پێشوەختە دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی تەندروستی دایکەکە، کوالێتی خۆراک، زۆری دەرمانەکان، هەموو ئەمانەش وادەکەن منداڵبوون لە کاتی خۆیدا ڕوونەدات. 

سەبارەت بە کاریگەری مانگرتن لەسەر کارەکانی نەخۆشخانەکە، جەختی لەوە کردەوە کە" کاریگەری لەسەر ژیان و تەندروستی منداڵان نەبووە، بەڵکو کاریگەری لەسەر کوالێتی خزمەتگوزارییەکان تاڕادەیەک هەبووە". 


PM:06:11:07/12/2023