سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج لە سێدارە دران

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە سزای سێدارەی ئەمین زاکری کاکاوەند و ڕەحیم ئەمیری کە هەردووکیان خەڵکی شاری هەرسین بوون، هەروەها خەلیل حاجیاوای خەڵکی شاری کەنگەڤەر، لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج جێبەجێکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم سێ بەندکراوە پێشتر بە "تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە. 

هەفتەی ڕابردووش سزای سێدارەی موجتەبا ئەمیری، ئامۆزای ئەمیر ڕەحیمی لە هەمان بەندیخانە جێبەجێکرا.


AM:09:29:13/12/2023