سەرۆکی یەکێتی پیاوان: پیاوانی هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەڕەشەدان

 سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایگەیاند" لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٥٧٤ حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر پیاوان لەسەرجەم لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوەو ئەم رێژەیە بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیادی کردوە" 

 

بورھان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان رایگەیاند" ئەمساڵ ٥٧٤ حاڵەتی توندوتیژی بەرامبەر پیاوان تۆمار کراوە و ٥٩ روداوی خۆکوشتن هەبووەو حەوت پیاویش بەهۆی کێشەی خێزانی یاخود لەلایەن کەسوکاری هاوسەرەکەیەوە کوژراون کە پێنجیان لە هەولێر بووە".

 

بورهان عەلی وتیشی" ئامارەکانی توندو تیژی بەرانبەر پیاوان بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر زیادیکردوواو ئەم ساڵیش شتێکی دیکە زیادیکردووە ئەویش ئەوەیە ژنان وا لە پیاوان دەکەن مۆڵکەکانیان لەسەر ناویان تۆماربکەن و دواتر پیاوەکە لە ماڵ دەردەکرێت و یاساش موڵکەکە بە ژنەکە دەدات".



PM:05:17:15/12/2023