بەم جەژنە داعش بەریتانییەکی سەریڕی

‌ئالان هینگ لەکاتی یارمەتیدانی مناڵە ئاوارە سوریەکاندا - فرانس ٢٤
داعش ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکردەوە کە سەربڕینی هاوڵاتی بەریتانی  ئالان هینگە، هاوکات هەڕەشەی سەربڕینی ئەمەریکیەکی تریش دەکات.

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سەریڕینی ئالان هینگی بڵاوکردەوەو بەمەش کۆتایی بە ژیانی چوارەم دەستگیرکراوی بیانی هێنا.

هینگ، شۆفێری تاکسی بووە لە مانجستر، لەگەڵ ژمارەیەک خۆبەخش ساڵی ٢٠١٣بۆ کاری مرۆیی، گەیاندنی خواردمەنی و ئاو دەرمان بە ئاوارەکانی سوریا چۆتە ئەو وڵاتە، دواتر لەلایەن کۆمەڵێک دەموچاو هەڵپێچراوەوە رفێنرا.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانی دیڤد کامیرۆن رایگەیاند" سەربڕینی هینگ بەربەریەتی تیرۆریستان پێشان دەدات. هینگ کاری ئینسانی دەکرد، سەربڕینی گەندەڵی ئەو رێکخراوە پێشان دەدات کە سنوری بۆ نییە".



AM:09:24:04/10/2014