بە گوێره‌ی خشته‌ی پشووه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی یه‌كشه‌م ٢٤ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاساییه و پشوو نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممە ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌م، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بوو کە سبەی پشوو بێت، له به‌رانبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان وتی" سبه‌ی ده‌وامی فه‌رمییه و پشوو نییه".
هەروەها وتی" سبەینێ لە تەواوی فەرمانگە و قوتابخانەکان دەوامی فەرمییە و هەرکەسێک نەچێتە دەوام، بە نەهاتوو هەژمار دەکرێت".
ڕوونیشی كرده‌وه كه پشووه‌كه له ٢٥ی مانگه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، بۆیه هه‌ر هاووڵاتییه‌ك مامه‌ڵه‌ی هه‌یه ده‌توانێ سبه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات.
جێی ئاماژه‌یه له رۆژی‌٢٥ـی ئه‌م مانگه‌وه تا دووی كانوونی دووەمی ساڵی نوێ له سه‌رجه‌م داوده‌زگه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پشووی فه‌رمی ده‌بێت.