لە شاری کۆیەو شاری قەڵادزە بەهۆی دروستبوونی کێشەو باراناوی زۆرەوە دابەشکردنی ئاوی ماڵان بڕدراوە.
بهڕێوهبهرایهتیی ئاوی كۆیه، لە راگەیاندنێکدا خهڵكی شاری كۆیه ئاگهدار دهكاتهوه، كاتژمێر ٦:٣٠ی بهیانیی ئهمڕۆ، بۆڕیی سەرەکیی گواستنەوەی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی بۆگد - کۆیە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە بە قەبارە ١٢ ئینج لە شەقامی ٤٠ مەتری لێکترازان، بهو هۆیهوه ئێسته دابەشکردنی ئاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی سەنتەری شاری کۆیە بەناچاری وەستێنراوە.
لە راگەیاندنەکەدا ئاماژه بهوهش كراوه، تیمەکانی چاکسازیی بەرێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە و ستافی پڕۆژەی ئاوی بۆگد – کۆیە، ئامادەکاری دەکەن بۆ مەبەستی چاکكردنەوە و دانانەوە و بەستانەوەی بۆڕییەکان، هەرکاتێک کاری چاککردنەوەکە تەواو بوو، دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەک و ماڵانەی کە ئەمڕۆ سەره ئاویانە.
لەلایەکی ترەوە لە قەڵادزە بەهۆی لافاو و لێڵبوونی ئاوی زێی بچووک پڕۆژەی ئاوی خاس لەکار کەوت، پڕۆژەکە کاری دابینکردنی ئاوی پاکە بۆ قەڵادزێ و دەورووبەری.
بەڕێوەبەرایەتی پڕۆژەکە رایگەیاندووە" تیمەکانیان خەریکی کارکردنن بۆ چاککردنەوە و پاراستنی پڕۆژەکە و لە کاتی گونجاودا دەخرێتەوە کار."
لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بەخوڕی باران و بەفربارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی گرتەوەو لە چەندان شوێن لافاو هەستاو گرفتی بۆ هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییەکانی دروستکرد.