بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەیەکی سنووری قەزای چەمچەماڵ بۆردوومانکرا

کەمێک پێش ئێستا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندێکی سنوری ناحیەی ئاغجەلەر سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکرا، بەڵام تائێستا زیانەکان نەزانراون.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەری (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بە فڕۆکەی بێ فڕۆكه‌وان گوندی توتەقەڵەی بناری خاڵخاڵان لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ بۆردومانکرا.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تەلەگرامی (سپی) بکە

تا ئێستاش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەسەر ئاسمانى سنوورەکەدا دەسوڕێنەوە، بەڵام هێشتا زیانە گیانی و ماددییەکان نەزانراوە و هیچ دەزگایەکی ئەمنیش روونکردنەوەی فەرمیان دەربارەی ئەو ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە.


AM:09:41:27/12/2023