ئەنچیلۆتی هەڵبژاردەی بەرازیل شۆک دەکات

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە،  ئەنچیلۆتی بە هاوسەر و کوڕەکەی وتووە ئەگەر هەلی نوێکردنەوەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەبێت ئەوا بەبێ دوودڵی ئەو کارە دەکات و گرێبەستی نوێ دەکاتەوە.

 بە قسەی سەرچاوەکە، کارلۆ ئەنچیلۆتی نزیکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.  یانەکەشی دڵخۆشە بەو راهێنەرە و بیرۆکەکەی ئەوەیە کە دوای یارییەکانی جامی سوپەری ئیسپانیا گفتوگۆ لەسەر نوێکردنەوە بکەن.


هەروەها  گرێبەستە نوێیەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ ڕیال مەدرید تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە میدیای بەرازیل رێککەوتنی ئەنچیلۆتیان لە کۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ بەرازیل راگەیاندبوو،بەڵام وادیارە کارلۆ پەشیمان بووەتەوە.


PM:12:34:28/12/2023