پردێ.. لە بەشە ناوخۆییەک شەڕ روویدا و سێ خوێندکار بریندارکران

لە یەکێک لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کیتاب لە ناحیەی پردێ شەڕ درووستبوو کە بەهۆیەوە سێ خوێندکار بریندارکران. 

ئەمڕۆ شەممە لە بەشە ناوخۆیی زانکۆی کیتاب لە ناحیەی پردێ، بەهۆی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی سێ خوێندکاری زانکۆکە بریندارکران.

بەپێی زانیارییەکان، خوێندکارەکان تەمەنیان لە نێوان (٢١، ٢٢، ٢٣) ساڵان بوون کە بەچەکی جۆری تاپڕ بریندارکراون، لە کاتی رووداوەکەشدا هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە گەیشتنە شوێنی مەبەست و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە. 


PM:02:20:30/12/2023