هەریەک لە بەرپرسانی کورد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی یەکێتی هاوخەمی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمڕۆی سەر گۆڕی قاسم سولەیمانی رادەگەیەنن و دەڵێن" ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییانە دەکەین".
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان( ماوە بۆ درێژکراوە) لە راگەیەندراوێکەدا سەبارەت بە تەقینەوەکەی ئەمڕۆ لەسەر گۆڕی (قاسم سولەیمانی) لە شاری کرمانی ئێران، رایگەیاند" سهركۆنهی ئهو تهقینهوه تیرۆرستییانه دهكهین كه ئهمڕۆ شاری كرمانیان له كۆماری ئیسلامیی ئێران به ئامانج گرت و له ئهنجامدا به دهیان هاووڵاتیی ئێرانی گیانیان لهدهستدا و بریندار بوون".
سەرۆکی هەرێم دەشڵێت" پرسه و سهرهخۆشی له سهركردایهتی و حكومهت و گهلی دۆستی كۆماری ئیسلامیی ئێران دهكهین و هاوسۆز و هاوخهمیانین. خوای مهزن گیانی قوربانییان به بهزهیی و میهرهبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنهوایی به خانهواده و كهسوكاریان ببهخشێت، هیوای زوو چاكبوونهوه بۆ برینداران دهخوازین."
سەرۆکی یەکێتیش، بافڵ تاڵەبانی لە راگەیەندراوێکدا هاوخەمی خۆی بۆ گەلی ئێران و کەسوکاری قوربانیان دەربڕیوە و دەڵێت" بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکەم و پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین".
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکی یەکێتیدا هاتووە" ئەركی هەموولایەكە بە یەكگرتووییەوە هەوڵەكانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەكبخەین و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزین".
هەر لەم پەیوەندییەدا مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان( ماوە بۆ درێژکراوە) له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی (ئێكس) پەیامێك ئاڕاستەی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات و ڕایدەگەیەنێت" سەرکۆنەی هێرشی ترسنۆکانەی شاری کرمان دەکەم، و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانییان و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەم و هاوخەمیانم، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم''.
ئەمڕۆ لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی-دا، لە شاری كرمان و لە نزیك گۆڕی ناوبراو دوو تەقینەوە ڕوویاندا و بەهۆیەوە زیاتر لە ٧٠ كەس كوژران و زیاتر لە ١٧٠ كەسیش بریندار بوون.