مۆرینیۆ قسەی خۆی لەسەر بوون بە راهێنەری بەرازیل کرد

خۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەری پورتوگالی، ڕاهێنەری تیپی ڕۆمای ئیتاڵی، وەڵامی ئەو هەواڵەی دایەوە کە  سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ماوەی داهاتوودا کە لە ئێستادا بڵاوبۆتەوە.


 لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا چەندین ناو پەیوەندی بە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی سیلساو هەبووە، کە مۆرینیۆ سەرۆکایەتی دەکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی یەکێکبوو لە پاڵێوراوەکان، گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردەوە.

 مۆرینیۆ لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا دوای سەرکەوتنی تیپەکەی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: هیچ کەسێک پەیوەندی بە من و بریکارەکەمەوە نەکرد لە تیپی بەڕازیلی بۆ ئەوەی ببمە ڕاهێنەری نوێی سامپا.

 مۆرینیۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕۆما تا ٣٠ی حوزەیرانی داهاتوو هەیە.


PM:06:10:04/01/2024