زیاتر لە ٦٠٠ حاڵەتى توندوتیژى دژ بە پیاوان لە هەرێم تۆمارکراوە

سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" ساڵی رابردوودا ٦١٩ پیاو توندوتیژیان بەرامبەرکراوە". 

بورهان عەلی سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە کۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامەوانیدا ئاماری چالاکییەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" لە ٢٠٢٣دا ٦١٩ حاڵەتی سکاڵا و توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان لە سەرجەم لقەکانی رێکخراوەکەمان تۆمارکراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٦٧ رووداوی خۆکوشتن هەر لەو ساڵەدا تۆمارکراوە و هەشت پیاوی دیکەش لەلایەن هاوسەرەکانیان و بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون.


PM:03:04:06/01/2024