ڤیدیۆ.. ئارام سەردار بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد ئارام سەردار نویترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (لە بیر ناچی) بڵاوکردەوە.  

ئارام سەردار بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (لە بیر ناچێ) بڵاوکردەوە کە ڤینۆ پرۆدێکشن کاری بەرهەمهێنانی بۆ بە ئەنجام گەیاندووە، لە لایەن چیا محەمەد تێكستەكەی نوسراوە، چارڵز ئازناڤۆر ئاوازەكەی بۆ داناوە. 

ئارام سەردار ل ەدایكبووی ساڵی ١٩٩٢ شاری سلێمانییە، وەك میوزسیان و ئاوازدانەر و دەرهێنەر كار دەكات کە چه‌ندین كارى هونه‌ری بۆ هونه‌رمه‌ندان ئەنجامداوە، هاوکات خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆیەتی. 


PM:11:11:07/01/2024