سەرۆکی پارتی لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی هاوپەیماناندایە لە عێراق

لە پێشوازی فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی داعش، لە ڕاگەیاندراوێکی بارەگای بارزانیدا هاتووە "جەخت لە بەردەوامی کاری هێزەکانی هاوپەیمانان لە (عێراق وسوریا) کرایەوە".

ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، لە دوای کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و جەنەڕاڵ جۆڵ ڤاڵ فەرماندەی  گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، لە ڕاگەیندراوێکی بارەگای بارزانیدا ئاماژە بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا کراوە ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرجەم لایەنە شیعەکان داوا دەکەن هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ئەمریکا جێبێڵن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بارەگای بەرزانیدا باس لە مەترسییەکانی سەر هەڵدانەوەی داعش و گرتنە بەری ڕێگا چارەی پێویست بۆ بەرانگاربوونەوەی تیرۆر بە گرنگ زانراوە.

لە هەڵگیرساندنی شەڕی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیلییەکان لایەنە شیعە عێراقییەکان گروپێکیان بە ناوی مقاومەی ئیسلامییەوە ڕاگەیاندوە و لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ زیاتر لە ١٢٠ هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا لە هێزانەشدا ژمارەی زۆری خراونەتە سەر فڕۆکەخانەی هەریر و هەولێر و چەند بارەگایەکی پێشمەرگە.



PM:04:30:09/01/2024