سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ هەینی، بڕی ئەو پاداشتەی ئاشکرا کرد کە محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوای سەرکەوتنی وڵاتەکەی بەسەر ژاپۆن بە یاریزانان و ستافی هەڵبژاردەی عێراقی بەخشیوە.
سەرچاوەیەک به میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە " سودانی دوای بردنەوەی عێراق لە جامی ئاسیا بەرامبەر ژاپۆن بە بڕی 20 ملیۆن دینار بۆ هەر یاریزانێک و ستافی راهێنەران لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی خەڵات دەکات و پێشتریش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لێکردن و بەڵێنی پێدان هاوکاری داراییان بکات”.
هەڵبژاردەی عێراق پلیتی گەیشتنی بە قۆناغی 16ی جامی نەتەوەکانی ئاسیا بەدەستهێنا، دوای بردنەوەی بە ئەنجامی 2-1 لە هەڵبژاردەی ژاپۆن، ئەمڕۆ هەینی، لە چوارچێوەی پێشبڕکێکانی قۆناغی دووەمی کۆمەڵەی چوارەم .
ئەیمەن حسێن هەردوو گۆڵەکەی بۆ شێرەکانی ڕافیدەین تۆمارکرد، بە دوو لێدانی سەری نایاب لە خولەکی پێنجەمی دەستپێکی یارییەکەدا و چوارەم لە کۆتایی گێمی یەکەم.
فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی عێراق کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیان بەسەر ژاپۆن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.