هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوایان کردووە کە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانیان.
دوێنێ (چوارشه‌ممه ٢٤ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٤) هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كۆبووه‌وه و دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا داوای له وڵاتان كردووه رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن.
لە راگەیەندراوەکەی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا هاتووە" گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكریت بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركه‌كانیان له عێراق"، هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە زیاتر له لایه‌نێكی ده‌ره‌كی ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر خاكی عێراق.
لەلایەکیترەوە وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند" له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی دوژمنكارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر عێراق كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای سه‌ر سه‌روه‌ری عێراقه، تاوتوێ كراوه و جه‌خت كراوه‌ته له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنێكی سیاسی، دیپلۆماسی و ئه‌منی پێویست بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشه‌كه‌ی".
هاوكات ئه‌م شه‌و، ڤێدانت پاتێل، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" هێزه‌كانیان له عێراق ده‌مێنێته‌وه و به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن".