پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ کۆدەبێتەوە

بڕیارە رۆژی شەممە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و تێیدا سەرۆکێکی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنەکەی رۆژی شەممەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە" کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ کۆبوونەوەکە بەڕێوەدەچێت و بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکەش تایبەت دەبێت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەران". 

رۆژی ١٣ی ئەم مانگە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا و دانیشتنەکە دواخرا.


PM:01:42:25/01/2024