حوسیەکان هێرشیانکردە سەر کەشتییەکی هێزە ئەمریکییەکان

فەرماندەی ناوەندی ‌هێزەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" حوسییەکان بە موشەک هێرشیانکردووەتە سەر کەشتییەکی جەنگی هێزەکانمان لە کەنداوی عەدەن". 

فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" کاتژمێر (١:٣٠)ی خولەکی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی چەکدارانی حوسییەکان بە مووشەکی جۆری بالیستی هێرشیانکردە سەر کەشتی (ئارلێی بیڕک)ی ئەمریکی لە کەنداوی عەدەن". 

سێنتکۆم لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" موشەکەکە لەلایەن سیستمی بەرگری دژە موشەکی تایبەت بە کەشتییەکە جەنگییە ئەمریکیییەکە خراوەتە خوارەوە، هێرشەکەش هیچ بریندار و زیانێکی گەورەی لێنەکەوتووەتەوە". 


PM:05:30:26/01/2024