کەشناسی رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رێژەی بارانبارینی لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی کەشناسی هەرێمی کوردستان کە رێژەی بارانبارینی لە ماوەی ٢٤کاتژمیری رابردووی بڵاوکردووەتەوە، لەم ماوەیە لە هەولێر ٢٧.٩ ملم، سلێمانی، ٣٤.١ ملم، زاخۆ ٢١.٢ ملم، کەرکوک ٢١.٢ ملم، هەڵەبجە ١٧.٢ ملم، دهۆک ٢.٨ ملم، سۆران ١٠ ملم. باران باریوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە نا سەقامگیری کەشوهەوا بەردەوام دەبێت، سبەینێ تاوەباران و تەرزە دەبارێت، لەگەڵیدا هەورەبروسکە دروست دەبێت.



PM:12:20:17/02/2024