بڕیارە ڕۆژێکی ئەم هەفتەیە بە بۆنەی ساڵیادی دەستپێکی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە سەرجەم دامودەزگاکان بکرێتە پشووی فەرمی.
ئەمشەو یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٤ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویکردەوە" ڕۆژی سێشەممە ٥ی ئاداری ٢٠٢٤ پشووی فەرمییە، پشووەکەش بە بۆنەی ساڵیادی دەستپێکی ڕاپەڕینی گەلی کوردستانە".
ڕاپەڕینی کوردستان لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ لە دەروازەی ڕانیەوە دەستیپێکرد و تا ٢١ی ئازاری ١٩٩١ بە ئازادکردنی کەرکوک کۆتایی پێھات، بەم شێوەیە دامودەزگاکانی ڕژێمی بەعس لە باشووری کوردستان کرانە دەرەوە.