ڤیدیۆ.. سەنا بەرزنجی بەرهەمی (قوربانی) بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (قوربانی) بڵاوکردەوە. 

سەنا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (قوربانی) بڵاوكردەوە كە لە تێكستی ئیسماعیل محەمەدە، موژین ئاوازەكەی بۆ داناوە، عەلیمۆ كاری ئەرێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو سەنا گۆرانی (کوڕە ڕەشتاڵەی) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە كە تائێستا زیاتر (١٥٠) هەزار بینەری هەیە. 

سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.


AM:11:48:05/03/2024