کۆمسیۆن لیژنەیەکی بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم پێکهێنا

کۆمسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنراوە". 

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" لیژنەیەکی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنرێت و دادوەر عەباس فەرحان سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی ئەندامی لیژنەکەن و ڕێکار و بڕیار و راسپاردەکانی کۆمسیۆن جێبەجێ دەکەن. 


PM:03:01:07/03/2024