جۆشوا و نگانۆ لە سعودیە شەڕێکی جیاواز دەکەن

ئەنتۆنی جۆشوا بۆکسێنەری بەریتانی و فرانسیس نگانۆی کامێرونی ئەمڕۆ هەینی  دەچنە نێو شەڕی "ئاژاوەی کۆتایی” لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی پێشبینیکراودا.

 ڕۆژی هەینی، لە کینگدۆم ئارێنا لە ڕیاز لە سعودیە میوانداری شەڕی "ئاژاوەی کۆتایی” دەکات،ئەمەش لە وەرزی ڕیازی نێوان بۆکسێنەری بەریتانی ئەنتۆنی جۆشوا و فرانسیس نگانۆی کامێرونی، پاڵەوانی پێشووی جیهانی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان، کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا دووەم شەڕی بۆکسێنی خۆی لە دوای تایسۆن فیوری ئەنجام دەدات .

 جۆشوا هیوادارە لە شەڕەکانی ئەم دواییەدا بەردەوام بێت لە ئەنجامە ئەرێنییەکانی، بەڵام نگانۆ دەیەوێت بیسەلمێنێت کە دۆڕانەکەی لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا بەرامبەر تایسۆن فیۆری شایستەی ئەو نەبووە.

 جۆشوا هۆکاری خواستی بردنەوەی لە شەڕەکەدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، شەڕەکە فێڵ نابێت وەک ئەوەی هەندێک کەس بیری لێدەکەنەوە، شەڕێکی ڕاستەقینەیە لەگەڵ کەسێک کە ئامادەیە و نهێنیەکانی بۆکسێن دەزانێت دوای ئەوەی شەڕێکی نایابی پێشکەش کرد بەرامبەر یەکێک لە باشترین بۆکسێنەرەکانی نەوەی ئێستا، بۆیە ئێستا شەڕەکە بە شێوەیەکی تەواو جیاواز دەبینم”.


 نگانۆ ڕکابەرەکەی، فیوری، لە رووبەڕووبوونەوەکەیان لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو تووشی شۆک کرد، دوای ئەوەی لە قۆناغی سێیەمدا بە شێوەیەکی توند لێیدا، هەرچەندە شەڕەکە یەکەم شەڕ بوو لە مێژووی بۆکسێنیدا کە پاڵەوانی پێشووی جیهانی لە "UFC” بۆ هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان رووبەڕووی ببێتەوە.


بەهۆی ئەو لێدانە بەهێزەی نگانۆ چەندین زاراوەو دروشم لە گۆڕەپانەکەدا بڵاوبوونەوە،  کە قەناعەتیان وابوو  ڕکابەرە کامێرونییەکە نزیکە لە بردنەوەی شەڕەکە ئەگەر بڕیاری کۆتایی دادوەرەکان نەبوایە کە سەرکەوتنی تایسۆن فیوری بەریتانیای ڕاگەیاند .


جوشوا ئامادە نەبوو شەڕەکە لەگەڵ نگانۆ قبوڵ بکات، چونکە پێیوابوو ئەو شەڕە شکۆمەندی کەسەکە زیاد ناکات لە جیهانی بۆکسێنی کێشی قورسدا، بەڵام شەڕەکەی لەگەڵ فیۆری بە تەواوی بیرۆکەکەی گۆڕی و کۆتایی بە دەستەواژەی "فێڵ" هێنا  بۆ قبوڵکردنی شەڕەکە.


 یاریزانە بەریتانییەکە سەرسامی خۆی بۆ هەندێک لە ڕکابەرەکانی هونەری جەنگی تێکەڵاو و توانای پەنجەدانیان بە تایبەتی دەربڕی، چونکە دانی بەوەدانا کە نگانۆ بێبەخت بووە کە بە فیوری دۆڕا، بەتایبەتی دوای ئەوەی نگانۆ توانی دەموچاوی فیۆری بشکێنێت و لەگەڵیدا بیکاتە دەرەوە بۆیە جوشوا پێویستی بە بردنەوە دەبێت بەرامبەر بە بۆکسێنەرێکی بەهێز بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی وەرزشی دوای دوو دۆڕانی لەسەریەک بە فیوری و ئۆلێکساندر ئوسیکی ئۆکراینی لە ساڵانی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢.

 نگانۆی تەمەن ٣٧ ساڵ، نابێتە نێچیری ئاسان بۆ جۆشوا، بەو پێیەی بۆکسێنەرە کامیرۆنییەکە لێدانی زۆر بەهێزی هەیە و چەناگەیەکی هەیە کە لێدانی ڕکابەرەکان ڕادەگرێت، هەروەها درێغی نەکرد لە پشتڕاستکردنەوەی سەرکەوتنەکەی بەسەر ڕکابەرەکەیدا بە وتنی "من  رۆحی ئەو دەبەم". هەروەها بە وتنی "هێشتا جیهانم شۆک نەکردووە."

 جۆشوا، لەگەڵ ڕاهێنەرە نوێیەکەی، سێ شەڕی کۆتایی لەسەریەکی بەرامبەر جێرماین فرانکلین، ڕۆبەرت هێلینیوس و ئۆتۆ والین بردەوە، بەمەش شەڕی نگانۆی کردە چوارەم شەڕی بۆکسێنەرە بەریتانییەکە لەماوەی یەک ساڵدا، سێیەم شەڕی لەسەریەکیشە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە.



AM:12:50:08/03/2024