ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئه‌و كه‌سه‌ی كۆگایه‌كی له ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوری شاری هه‌ولێر سوتاند ده‌ستگیركرا".
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هه‌ولێر، ئەمشەو یەکشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" رۆژی ٩ی ئەم مانگە ئاگرێك له كۆگای كۆمپانیای (دیكۆراس) له ناوچه‌ی پیشه‌سازی باكوری شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه، بووه هۆی زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماددی و سوتانی ته‌واوی كۆگاكه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕوداوه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانیان ده‌ست به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه كرا و له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت، هۆكاری سوتانی ئه‌و كۆگایه شۆرتی كاره‌با نه‌بووه، به‌ڵكو به مه‌به‌ست "كه‌سێك ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه".
ئاسایشی هەولێر ڕاشیگەیاندووە" دوای به دواداچوونی ورد توانیمان ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بكه‌ین كه هه‌ڵساوه به سوتاندی ئه‌م كۆگایه و به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبار (ف ، ح ، ع )مان ده‌ستگیر كرد، له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا ئه‌و تۆمه‌تباره دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه".