بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ناوی بەشێک لە کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان یەکلاکردووەتەوە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی بەربژێرەکانی تۆمار بکات.
ناوی كاندیدەكانی یەكگرتووی ئیسلامی لە
بازنەی هەولێر بەمشێوەیەیە:
- قاسم گەڵاڵی
- ئوسامە جەمیل
- سەرهەنگ قاسم
- مەلا هێمن کۆیی
- ئاسۆ حمید
هەروەها لە بازنەی دهۆک ناوی بەربژێرەکانی یەکگرتووی ئیسلامی بریتین لە:
- سەعید عەلی
- ڕەمەزان ئەرتیسی
- هلز ئەحمەد
- ئیسلام کەشانی
- تاریق رەمەزان
- سەلاح رێکانی
- رەشید خانو هەرکی
- بەهزاد شەرەفانی
- لەیلا نوری
لە بازنەی پارێزگای هەڵەبجەش کاوە عەلی کاندیدی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانە.
لە بازنەی سلێمانی:
- فاتیح سەنگاوی
- خەرامان محەمەد
- مستەفا عەبدوڵا
- عوسمان كاروانی
- سادق هەڵەدنی
- هۆشیار رەسوڵ
- تریفە جەلال
لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان هەریەک لە یەكگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی هاوپەیمانییەکیان بە ناوی (بەرەو ئیسڵاح) پێکهێنا کە ٦٧ هەزار و ٧١٢ دەنگیان بەدەستهێنا، لە ئەنجامدا پێنج كورسی پەرلەمانی کوردستانیان بردەوە.
بڕیارە ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت کە پرۆسەکە بە سیستمی چوار بازنەی بەڕێوەدەچێت و لایەنەکانی هەرێم کێبڕکێ لەسەر (١٠٠) کورسی پەرلەمان دەکەن و کۆمسیۆنی عێراقیش سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکە دەکات.
بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای عێراق كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە بازنەی پارێزگای هەولێر (٣٤) كورسی بۆ تەرخانكراوە و لە بازنەی پارێزگای سلێمانیش (٣٨) كورسی، لە بازنەی پارێزگای هەڵەبجەش سێ كورسی پەرلەمانی كوردستانی بەردەكەوێت، هەروەها لە بازنەی پارێزگای دهۆک (٢٥) كورسی بۆ تەرخانكراوە.