پارێزگاری هەولێر هۆشداری دەدات کە دەمەوئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە بارانی بە لێزمەو خوڕ لە هەولێر دەبارێت و داوا لە هاوڵاتیان دەکرێت لە ماڵەکانیان دەرنەچن.
ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا لەبارەی رەوشی كەشوهەواوە، ئاماژەی بەوە دەکات لە كاتژمێر ١ تا ٦ ئێوارە بارانی بەخوڕ دەبارێت و داوا لە هاووڵاتییان دەكات لە ماڵەكانییان نەهێنە دەرەوە.
بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بارانێكی بهخوڕ و تهزرهی زۆر لە ماوەیەکی کەم دا، لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دەبارێت.
لە راگەیەنراوەكەیدا هاتووە، ئەگەرچی لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراو و بەڕێوەبردنی حاڵەتی ئەو ڕێژە بارانبارینە زۆرەی ئەمڕۆ و کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە، لە ماوەی ڕابردووشدا بە هۆی داڕشتنی پلان و بەرنامە و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە و ڕێگهچارەسەریی پێویست لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی ڕوودانی لافاو و هۆکارەکانی، کە بەهۆیانەوە تا ئاستێکی زۆر مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە شارەکەمان کەمبۆتەوە.
لە هۆشدارییەکەدا هاتووە" بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیێنە دەرەوە و، نزیکی ڕووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە و ئاگاداری سهلامهتی خۆیان بن، هەموو ئەو ڕێگا و شوێنانەشی کە پێشووتر لەلایەن لایەن پەیوەندیدارەکان ئاگاداری بڵاوکراوەتەوە، ئوتۆمبێلەکانیان ڕانەگرن و بەکاریان نەهێنن".