لە زاخۆ سبەینێ کرایە پشووی فەرمی

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ بەهۆی ناجێگیری ڕەوشی کەشوهەواوە سبەینێی لەسەرجەم دامودەزگاکانی ئیدارەکە کردە پشووی فەرمی. 

ئەمشەو سێشەممە ئیدارەی سەربەخۆی قەزای زاخۆ ڕایگەیاند" بە بڕیاری گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەهۆی بارانبارینی زۆر و لافاوی بەردەوام لە سنوورەکە، سبەی چوارشەممە کرایە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی زاخۆ". 

ئاماژە بەوەشکراوە، کە پشووەکە دامودەزگا خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان ناگرێتەوە و لە ئامادەباشیدا دەبن.

هەر ئەمشەو عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، بەهۆی بارانبارینی زۆر سبەینێی لە پارێزگاکە کردە پشووی فەرمی. 


PM:10:54:19/03/2024