کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لەو ماوەدا لە ناوچەی دێرەلوک باریووە. 

بەپێی داتایەکی کەشناسی هەرێم، زۆرترین بڕی بارانبارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی دێرەلوک سەر بە پارێزگای دهۆک باریووە بە بڕى (٢٧) ملم، بەڵام لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و هەڵەبجە هیچ بڕێک نەباریووە.

لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین باران لە شاری دهۆک باریووە کە بڕەکەی (٧.٢) ملیمەترە، پاشان هەولێر بە بڕی (٠.٤) ملیمەتر و دواتر سلێمانی بە بڕی (٠.١) ملیمەتر باریووە. 

داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە: 


PM:12:45:22/03/2024